ده‌نگده‌رانی دیموكرات له ستانی ئایه‌وا خه‌ریكن ده‌ست ده‌كه‌ن به ده‌نگدان بۆ دیاریكردن یان هه‌ڵبژاردنی كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به سه‌رۆك بوش. وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت نزیكه‌ی سه‌د هه‌زار كه‌س له ئه‌ندامانی دیموكراته‌كان به‌شداری له‌م ده‌نگدانه‌ی ستانی ئایه‌وه‌دا بكه‌ن. ده‌نگده‌ران له خوێندنگاكان و نێوه‌نده كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وله شوێنه‌كانی تریشدا یه‌ك ده‌بینن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی خۆیان بده‌ن به یه‌كی له‌و هه‌شت كاندیده‌ی دیموكراته‌كان. ئاكامی دواترین ڕا وه‌رگرتنی گشتی ئه‌وه‌ی نیشان داوه. چوار له كاندیده‌كان بواری بردنه‌وه‌یان هه‌یه و ئه‌وانیش سیناتۆر جۆن كێری و سیناتۆر جۆن ئیدواردس و كۆنگرێسمان ڕیچارد گیپهارد و هه‌روه‌هاش فه‌رمانڕه‌وای دێرینی پێشوو هاوارد دین.