ده‌سته‌ڵاتدارانی پاكیستان یاریده‌ده‌رێكی باڵای زانایه‌كی سه‌ره‌كی ناوه‌كی پاكیستانیان ده‌ستگیركردوه له كاتێكدا ئیدیعا ده‌كرێت كه زانیاری ناوه‌كی بۆ ئێران ناردراوه.
گیراوه‌كه به‌ناوی ئیسلام ئه‌لحقه كارمه‌ندی باڵای عه‌بدولقادر خانی دامه‌زرینه‌ری بومبی ناوكی پاكیستانه.
هاوسه‌ری به‌ڕێز ئه‌لحه‌ق به ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاند مێرده‌كه‌ی سه‌ر له ئێواره‌ی دوێنێ شه‌ممه له ماڵی به‌ڕێز خاندا ده‌ستگیر كراوه.
شایانای باسه پاكیستان كه هاوپه‌یمانی ئه‌مریكایه له شه‌ڕی دژ تیرۆریزمدا له‌وه پێش له‌گه‌ڵ به‌ڕێز خان و زانا باڵاكانی تردا لیكۆلیبوه كه هه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كیان به هه‌وڵه‌كانی ناوه‌كی ئێرانه‌وه هه‌بوبێت و گه‌ر یارمه‌تیان له ئیسلام ئاباده‌وه وه‌ر گرتبێت.
جێی وتنه ئیران ئیدیعا ده‌كات یاریده‌ی ده‌رگرتوه شێوه‌ی یارمه‌تیدانی بۆ كرینی ئه‌و كه‌ره‌سانه‌ی بۆ پرۆگرامی ناوكی به‌كار دێت.