ئیسرائیل ڕایگه‌یاندووە كه شێخ ئه‌حمه‌د یاسین دامه‌زرێنه‌ری حه‌ماس دەستگیردەكات و دەیكوژێت. ئه‌مه‌ش وەك تۆڵه سه‌ندنه‌وەیه‌ك بۆ هێرشی خۆكوژی ئه‌م هه‌فته‌یه كه بووە هۆی كوشتنی چوار پاسه‌وانی سنوری ئیسرائیلی.
به‌گوێرەی قسه‌كانی وەزیری به‌رگری ئیسرائیلی كه به ڕادێوی ئیسرائیلی ڕاگه‌یاندبوو: كه وا باشترە شێخ یاسین چاڵێك بۆ خۆی هه‌ڵدەكه‌نێت و خۆی تیا حه‌شاربدات تاوەكو ڕۆژ و شه‌و له‌یه‌ك جیانه‌كاته‌وە و گوتویه‌تی ئێمه هه‌ر ئه‌یدۆزینه‌وە و تۆڵه‌ی خۆمانی لێئه‌كه‌ینه‌وە.
بۆ زانیاری زیاتر له‌م بارەیه‌وە دەتوانیت كلیكی ئه‌م ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌ڕەیه بكه‌یت.