كاربه‌دەستێكی باڵای له‌شكری توركیا هۆشداریداوە كه پێكهێنانی فیدرالیزم له عێراقدا و له‌سه‌ر بنه‌مای نوژادی و ڕەگهز دەبێته هۆی خۆێن ڕشتن له ووڵاته‌كه‌دا. جێگری سه‌رۆكی ستوونی له‌شكری توركی ژەنه‌ڕاڵ ئیكه‌ر باشبوغ ئه‌مرۆ هه‌ینی ئه‌م تێبینیانه‌ی بۆ ڕۆژنامه‌وانان داوە.
سه‌بارەت به شیانی ئه‌وەی كه كوردەكانی عێراق ئۆتۆنۆمیه‌كی فراوانتر وەربگرن، به‌ڕێز باشبوغ نیگه‌رانی حكومه‌تی ئهنكهرەی له‌م بارەیه‌وە نیشانداوە. له درێژەی قسه‌كانیدا گووتی: باشترێكه فیدرالیه‌ت له‌سه‌ر بناغه‌ی جوگرافی بێت نه‌ك له‌سه‌ر بناغه‌ی ڕەگهزی بێت.
هه‌روەها هاوسنوورەكانی توركیاش وەك ئێران و سوریا دەترسن كه دەستكهوتنی ئۆتۆنۆمی فراوانتر بۆ كوردەكانی عێراق ببێته هۆی په‌یدابوونی هه‌ستی جوداخوازی له نێوان كوردەكان خۆیاندا.