جاك شیراكی سه‌رۆكی فه‌رەنسا ڕایگه‌یاند به نیازە هێزێكی له‌شكری به‌رەو عێراق بنێرێت ئه‌مه‌ش كاتێك كه عێراقیه‌كان دەسه‌ڵات دەگرنه دەست. ڕۆژنامه‌ی لی مۆندێ له‌سه‌ر زاری ڕاوێژكارێكی سه‌رۆك شیراك ئه‌م هه‌واڵه‌ی بڵاوكردۆته‌وە.
هه‌روەها ڕۆژنامه‌كه له درێژەی بڵاوكردنه‌وەی ئه‌و هه‌واڵه‌دا گوتویه‌تی: ئه‌گه‌ر هاتوو نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكان داوا له ناتۆ بكات هێزێكی فرە نه‌ته‌وەی به‌رەو عێراق بنێرێت ئه‌وا فه‌رەنسا به‌شداری دەكات.
ئه‌مڕۆش وەزیری به‌رگری فه‌رەنسا مایكڵ ئه‌لیۆت میری له واشنتۆن ڕایگه‌یاند كه ڕەنگه ڕۆڵی فه‌رەنسا له عێراقدا ڕاهێنانی پۆلیسه عێراقیه‌كان بێت.
شایانی ئاماژەپێكردنه، ئه‌وە یه‌كه‌مین سه‌ردانی وەزیرێكی فه‌رەنسایه بۆ واشنتۆن له‌وەته‌ی ئه‌مریكا عێراقی داگیركردووە كه ئه‌وەبوو له‌لایه‌ن سه‌رۆكی فه‌رەنسیه‌وە به توندی رەخنه‌ی لێگیرابوو.