ئه‌مڕۆ هه‌ینی له واشنتۆن به‌ڕێوبه‌رایه‌تی باڵای ئه‌مریكی له عێراق پۆڵ برێمه‌ر له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بووش دا كۆبۆوە بۆ باسكردن له پلانه‌كان بۆ گه‌ڕانه‌وەی سه‌روەری گه‌لی عێراق.
له‌لایه‌كی ترەوه به دەیان هه‌زار له موسوڵمانه شیعه‌كانی عێراق له باشوری ووڵات خۆپیشاندانیان سازداوه و داخوازی هه‌ڵبژاردنی ڕاسته‌وخۆیان كردووه بۆ هه‌ڵبژاردنی حكومه‌تێك پێش كۆتای مانگی شه‌ش كه دەبێت دەسه‌ڵات بداته‌وە دەست عێراقیه‌كان خۆیان.
هێزی هاوپه‌یمانان به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئه‌مریكاش پلانیان داناوه له‌گه‌ڵ سه‌ركردەكانی ناو عێراق دا كۆببنه‌وه بۆ پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نێكی عێراقی كه حكومه‌تێكی ئینتیقالی پێش گواستنه‌وەی دەسه‌ڵات دەستنیشان بكه‌ن.
كاربه‌دەستانی ووڵاته‌یه‌كگرتووەكانی ئه‌مریكاش دەڵێن به‌هۆی نه‌بوونی ئاسایش و ژمێریاری دانیشتوانی ووڵاته‌كه مه‌حاڵه هه‌ڵبژاردنی ڕاسته‌وخۆ تاوەكو مانگی شه‌شی داهاتوو ئه‌نجام بدرێت.