ئه‌ندامانی مه‌جلیسی شورای ئێران ده‌ڵێن داواكه‌ی محمد خاته‌می سه‌رۆكی ئێرانیان ڕه‌تكردۆته‌وه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كۆتایی به مانگرتنه‌كه‌یان بێنن به هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیگه‌هبان ڕیگه‌ی نه‌داوه هه‌زاران كه‌س له‌وانه‌ی خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانیی مانگی داهاتووی شورا كاندید كردوه به‌شداری بكه‌ن . موحسن ئارمن ئه‌ندامی مه‌جلێسی شورا به په‌یامنێرانی گوتوه ئه‌ندامه مانگرتووه‌كان به تێكڕای ده‌نگ بڕیاری به‌رده‌وامی مانگرتنه‌كه‌یان داوه تا ئه‌و ده‌مه‌ی كێشه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی نیگه‌هباندا چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.