پۆلیسی عێراقی ڕادەگه‌یه‌نێت له ئه‌نجامی ڕوودانی ته‌قینه‌وەیه‌ك له شاری به‌عقوبه و له دەرەوەی بنكه‌یه‌كی پۆلیسدا سێ عێراقی كوژراوە و بیست و نۆ كه‌سی تر بریندار بووە.
پۆلیسێكی ئه‌و بنكه‌یه‌ش گوتویه‌تی: له پێش چه‌ند ساتێك له ڕوودانی ته‌قینه‌وەكه پۆلیسه‌كانی ئه‌و بنكه‌یه ئوتۆمبیلێكی ڕەنگ سپیان بینیوە كه به‌و ناوەدا تێپه‌ڕیوەو فه‌رمانی وەستانیان پێداوە و شۆفێرەكه‌ی فه‌رمانه‌كه‌یانی فه‌رامۆش كردووە و له ئه‌نجامدا ته‌قه‌یان لێكردووە.
له‌م بارەیه‌وە په‌یامنێری دەنگی ئه‌مریكا سۆنیا په‌یس له به‌غداوە ڕاپۆرتێكی بۆ ناردووین. بۆ گوێ گرتن له ته‌واوی ئه‌م ڕاپۆرته، ده‌توانیت له‌م فایله ده‌نگییه‌ی لای به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه بده‌یت.
له لایه‌كی ترەوە، سه‌ربازە ئه‌مریكیه‌كان هه‌ڵمه‌تیان بردۆته سه‌ر دوو ماڵ له شاری سامه‌را و له ئه‌نجامدا چوار یاخیبووی عێراقیان دەستگیركردووە كه باوەڕدەكرێت خزم و دۆستی سه‌رۆكی پێشووی عێراقی عیزەت ئیبراهیم ئه‌لدووری بیت. ئه‌میش گومانی لێدەكرێت به‌رپرسی به‌شی زۆری ئه‌و هێرشانه بێت كه له دژی هێزەكانی هاوپه‌یمانانی به رێبه‌رایه‌تی ئه‌مریكا جێبه‌جێ دەكرێن.