له ڕۆژی شه‌ممه و له میانه‌ی دووه‌مین ڕۆژ و دوایه‌مین ڕۆژی كۆبونه‌وه لوتكه‌ییه‌كه‌ی مۆنتێرێی مه‌كسیكۆ، ڕێبه‌رانی هه‌ردوو ئه‌مریكای باكوور و باشوور وتوێژی زیاتر له سه‌ر بواره‌كانی بازرگانی و هه‌ژاری و كۆچبه‌ری و گه‌نده‌ڵییان سازدا. وه هه‌روه‌ها بڕیارێكیان مۆركرد و سۆزیان دا ناوچه‌یه‌كی بازرگانی ئازاد پێك بێنن.