به‌ڕێز ئه‌لئه‌سه‌د له‌م سه‌ردانه‌یدا هاوسه‌ره‌كه‌ی و ژماره‌یه‌ك وه‌زیری حكومه‌ته‌كه‌ی یاوه‌رین واش بڕیاره له یه‌كه‌مین ڕۆژی سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د نه‌جده‌ت سه‌زه‌ر ی سه‌رۆكی توركیادا كۆببێته‌وه.
هه‌ر له میانه‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆكی سوریا بۆ توركیا ده‌شچێته شاری ئه‌ستانبوڵ ی پایته‌ختی بازرگانی و مێژوویی.
واش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هه‌ردوو ووڵات ژماره‌یه‌ك ڕێكه‌وتنی ئابووری مۆر بكه‌ن له‌وانه ڕێكه‌تنێك سه‌باره‌ت به نه‌هێشتنی دووجار وه‌رگرنی باج. به‌ڵام كێشه ئاڵۆزه‌كانی وه‌ك ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی سوریا داوای ناوچه‌ی هاتای باشووری توركیا ده‌كات و هه‌روه‌هاش مه‌سه‌له‌ی هاوبه‌شی له ئاوی فوراتدا كه سه‌ر چاوه‌كه‌ی له توركیاوه‌یه، وا چاوه‌ڕوان ناكرێت گفت و گۆی له‌سه‌ر بكرێت.
كاربه‌ده‌ستانی توركیا ده‌ڵێن ژماره‌یه‌ك بابه‌تی تر كه به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو ووڵاتی تیادایه وه‌ك مه‌سه‌له‌ی عێراقه، شه‌ڕی دژی تیرۆریزم، قه‌یرانی نێوان ئیسرائیلی و فه‌ڵه‌ستینیه‌كان و هه‌روه‌هاش په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی بازرگانی نێوان ئانكه‌ره و دیمه‌شق بابه‌ت و مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌كی ووتوێژه‌كان ده‌بن.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆكی توركیا له‌لایه‌ن هه‌ردوو ووڵاته‌وه به سه‌ردانێكی مێژووی ناسێنراوه.
بۆ گوێ گرتن له ته‌واوی ئه‌م ڕاپۆرته، ده‌توانیت له‌م فایله ده‌نگییه‌ی لای به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه بده‌یت.