سكرتێری گشتی نوێی ناتۆ Jaap de Hoop Scheffer ده‌ڵێت ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه ڕۆڵی هاوپه‌یمانێتی ناتۆ له ئه‌فغانستاندا فراوان بكات.
به‌ڕێز de Hoop Scheffer ده‌ڵێت كۆمه‌ڵگای جیهانی و ناتۆ ده‌سته‌وسان نابن له هه‌وڵه‌كان بۆ پشتیوانی كردنی حكومه‌ته‌كه‌ی حامد كارزای له كابول. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه سكرتێری گشتی نوێی ناتۆ له ده‌می گه‌یشتنیدا بۆ باره‌گای سه‌ركردایه‌تی ناتۆ له برۆكسل بۆ وه‌ی له پۆسته نوێیه‌كه‌یدا ده‌ست به‌كار بێت گوتویه‌تی هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی ئه‌مریكی سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ناتۆ هێز بنێرێته عێراق ده‌بێت چاوه‌ڕوان بكرێت تا ئه‌و ده‌مه‌ی كێشه سیاسیه‌كانی ناو به‌غدا ئارام ده‌بێت.
به‌رێز de Hoop Scheffer كه دیپلۆماتێكی هۆڵه‌ندییه گوتویه‌تی پهیوهندیهكانیش له‌گه‌ڵ یه‌كێتێ ئه‌وروپادا له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی داهاتوودا مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌كی ده‌بێت.