ڕۆبۆتی واڵایی یه‌كه‌م وێنه‌كانی هه‌ساره‌ی مه‌ڕیخیان بۆ زه‌وی ناردووه.
زانایانی ئه‌مریكیش ده‌گه‌ڕێن به‌شوێن به‌ڵگه‌دا بۆ بوونی ئاو له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی سوور. جێی باسه، كه‌شتی واڵایی به‌ناوی SPIRIT ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه به ته‌واوی له‌سه‌ر مه‌رێخ نیشتۆته‌وه.
ئاژانسی واڵای NASA به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ وێنه‌ی ڕه‌ش وسپی سه‌ر ڕووی ووشكانی هه‌ساره‌ی مه‌ریخ ی بڵاو كردۆته‌وه كه له ڕێگه‌ی رۆبۆتی SPIRIT ه‌وه گیراوه.
ئاژانسی واڵایی NASA ش پێشبینی ده‌كات كه له دڕه‌نگانێكی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌دا وێنه‌ی ڕه‌نگاوڕه‌نگی ژینگه‌ی ده‌وروپشتی ڕۆبۆتی NASA بڵاو بكه‌ته‌وه.
جێی باسه SPIRIT یه‌كێك له دوو ڕۆبۆته هاو شێوه‌یه‌ی كه باوه‌ر ده‌كرێت له ماوه‌ی 90 ڕۆژی داهاتوودا بگه‌ڕێن به شوێن بوونی ئاو‌و پێداویستییه گرنگه‌كانی تری ژیان.
ڕایان گه‌یاندووه ئه‌مڕۆ هه‌ساره‌ی مه‌ریخ هه‌وایه‌كی ووشك و ساردی هه‌بووه و زانایان باوه‌ر ده‌كه‌ن بوونی شوێنه‌واری ژیان له‌سه‌ر به‌رده‌كانی ئه‌و هه‌ساره‌یه‌دا ده‌ری ده‌خه‌ن كه هه‌ساره‌ی مه‌ریخ پێشتر گه‌رم و ته‌ڕ بووه و توانای ژیانی لێبووبێت.