له ئه‌نجامی هێرشێكی به گوله‌هاون بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی له‌شكری ئه‌مریكی له ناوه‌ڕاستی عیراق سه‌ربازێكی ئه‌مریكی كوژرا و دووانی تر بریندار بوون. ووته‌بێژێكی سه‌ربازی ده‌ڵێت هێرشه‌كه ده‌مێكی دره‌نگ رۆژی هه‌ینی له شارۆچكه‌ی به‌له‌د، هه‌شتا كیلۆمه‌تر له باكووری رۆژائاوای به‌غدا، ئه‌نجام درا. وه كاتێكی زووتر رۆژی هه‌ینی به سه‌دان كه‌س له پایته‌ختی عیراق خۆپیشاندانێكیان سازكرد و تیایدا داوای ئه‌نجامدانی شه‌ری پیرۆزیان له دژی سه‌ربازانی ئه‌مریكی ده‌كرد. شایه‌نی باسه رۆژی پێنجشه‌مه سه‌ربازانی ئه‌مریكی چوونه ناو مزگه‌وتێك له به‌غدا و تیایدا ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیان دۆزیه‌وه.