كاربه‌دەستانی ئه‌ندەنووسی رادەگه‌یه‌نن: له ئه‌نجام ته‌قینه‌وەی بۆمبێك له ئاهه‌نگێكی سه‌ری ساڵی نوێ دا له ناوچه‌ی ئاچێ نۆ كه‌س كوژراوە و سی و دوو كه‌س بریندار بوون.
هه‌روەها دەڵێن: بۆمبه‌كه له شانۆی كۆنسێرته‌كه‌دا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوچه‌ی ئاچێدا له شاری پێروولاك ته‌قیوەته‌وەو تا ئێستا هیچ كه‌س به‌رپرسیاری خۆی به‌رامبه‌ر به‌و ڕووداوە نیشان نه‌داوە.
قسه‌كه‌ری له‌شكری ئاچێش بزووتنه‌وەی ئاچێی ئازادی به به‌رپرسیاری ئه‌و ته‌قینه‌وەیه داناوەو كه بۆ ماوەی بیست و حه‌وت ساڵه بۆ سه‌ربه‌خۆیی بوونی ناوچه‌كه خه‌بات دەكه‌ن. به‌ڵام قسه‌كه‌ری ئه‌و گروپه‌ش رەتی ئه‌و تاوانانه‌ی كردۆته‌وە.