پۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت له ئاكامی پێكدادانێك له شاری كه‌ركوكی باكووێی عێراق به‌لانی كه‌مه‌وه دوو كه‌س كوژران و چوارده‌ی تریش بریندار بوون له ده‌می خۆپیشاندانێكدا كه سه‌باره‌ت به ئاینده‌ی ئه‌م شاره فره نه‌ژادیه سازدرابوو.
كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن شه‌ڕه ته‌قه له ده‌مێكدا ده‌ستی پێكرد كه سه‌دان عه‌ره‌ب و توركمان له مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه‌وه نزیك ده‌بونه‌وه، خۆپیشانده‌ران ناڕه‌زایی خۆیان ده‌ڕبڕیوه سه‌باره‌ت به شییانی بوونی ئه‌م شاره زه‌نگینه به‌نه‌وت به به‌شێك له هه‌رێمی كوردستان.
ڕاپۆرتی جۆراو جۆر هه‌یه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا خۆپیشانداره‌كان یان میلیشیا كورده‌كان ده‌ستیان به‌ته‌قه‌كردن كردووه.
هاوكاتیش له به‌غدا پۆلیس ده‌ڵێت به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێكه‌وه له ده‌می تێپه‌ڕبوونی ژماره‌یه‌ك ماشینی له‌شكری ئه‌مریكا له شه‌قامێكی قه‌ره‌باڵغدا، مناڵێك كوژراوه.
بۆ گوێ گرتن له ته‌واوی ئه‌م ڕاپۆرته، ده‌توانیت له‌م فایله ده‌نگییه‌ی لای به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه بده‌یت.