ژاپۆن ده‌ڵێت ده‌یه‌وێت بڕی ئه‌و قه‌رزه‌ی له‌سه‌ر عێراقه كه‌مبكاته‌وه ئه‌گه‌ر بێتوو ووڵاتانی تریش هه‌مان هه‌نگاو بێنن.
حكومه‌تی تۆكیۆ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی خۆی دا پاش ئه‌وه‌ی Junichiro Koizumi سه‌ره‌ك وه‌زیری ژاپۆن له‌گه‌ڵ جه‌یمس به‌یكه‌ر نێردراوی تایبه‌تی ئه‌مریكادا كۆبووه‌وه.
دواتر به‌ڕێز به‌یكه‌ر به په‌یامنێرانی گوتووه له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا به‌ره‌و پێشچوونێكی به‌ر چاو هاتۆته دی سه‌باره‌ت به كه‌م كردنه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزانه‌ی له‌سه‌ر عێراقن.
ئاژانسی ده‌نگ و باسی كیۆدۆ گوتویه‌تی تۆكیۆ له دوو له سێ ی قه‌رزه‌كانی كه له‌سه‌ر عێراقه خۆشده‌بێت. عێراق چوار ملیار و سه‌د ملیۆن دۆلاری ژاپۆن قه‌رزاره.
شایانی باسه پاش ئه‌م سه‌ردانه‌ی به‌ڕێز به‌یكه‌ر بۆ ژاپۆن سه‌ردانی چینی كردووه و له‌وێش Wen Jiabao ی سه‌ره‌ك وه‌زیری جین په‌یمانی داوه په‌كین تاووتوێی كه‌م كردنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی عێراق بكات.