حكومه‌تی به‌ریتانی هوشداری ده‌دات له‌وانه‌یه تیرۆریستان له دووا قۆناغه‌كانی خۆئاماده‌كردن بن بۆ ئه‌نجام دانی په‌لاماردان له عه‌ره‌بستانی سعودیه.
له هوشداریه‌كی سه‌فه‌ركردندا كه دوێنێ یه‌كشه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه، كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن هه‌ره‌شه‌كه خانووبه‌ره‌ی دانیشتوانیش ده‌گرێته‌وه به‌ڵام هه‌ر به ته‌نیا بۆ سه‌ر خانووبه‌ران نییه به‌ڵكو شوێنی دیكه‌ش ده‌گرێته‌وه.
ئه‌و هوشدارییه پاش زنجیره‌یه‌ك په‌لاماری كوشنده‌ی تیرۆریستیه كه ئه‌م ساڵ له عه‌ره‌بستانی سعودی ئه‌نجام دراون.
هه‌روه‌ها ڕۆژی یه‌كشه‌ممه حكومه‌تی به‌ریتانی ڕاگه‌یاند كه به‌ته‌مایه ئه‌فسه‌ری چه‌كدار له‌ناو هه‌ندێ له فرۆكه‌كانی نه‌فه‌رهه‌ڵگر دابنێت.
ئه‌و هاتنه‌كایه‌وه یه‌ك هه‌فته پاش ئه‌وه ده‌ربڕا كه‌وا واشنتۆن باری هوشداری تیرۆریستی له ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌رز كرده‌وه، بۆ دووه‌م به‌رزترین پله‌ی، و هوشداری داوه كه‌وا ئه‌لقاعیده به‌رده‌وامه له سه‌ر وه به‌رچاوگرتنی به‌كارهێنانی فرۆكه وه‌ك چه‌كێك له په‌لاماره‌كانی دا.