كاربه‌ده‌ستانی له‌شكری ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ده‌ڵێن به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی لاڕێوه له باكووری به‌غدا سێ سه‌ربازی ئه‌مریكی كوژراون و هه‌روه‌هاش له هێرشێكی تری جودادا له باكووری عێراق به‌هۆی ئه‌نجام دانی هێرشێكی خۆكوژیه‌وه چوار كه‌س كوژراون.
كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ماشێنی سه‌ربازه‌كان له نزیك شاری سامه‌ڕاوه بووه كاتێ كه بۆمبه‌كه‌ی پیادا ته‌قیوه‌ته‌وه.
له هه‌ولێری شاری كورده‌كانیش ئوتومبێلێكی به بۆمب چینراو ڕێك له به‌رده‌م ده‌روازه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئیداره‌ی هه‌ولێردا ته‌قیوه‌ته‌وه و بووه هۆی كوشتنی چوار كه‌س.
هاوكاتیش فڕۆكه جه‌نگی و خومپاره‌كانی له‌شكری ئه‌مریكا له به‌ره به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌دا هێرشیان كردۆته سه‌ر حه‌شارگه‌كانی یاخی بووان له باشووری ڕۆژئاوای به‌غدا.
هه‌روه‌هاش له به‌غدا ئۆتوبیسێك له ناو تونێلێكدا ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌لانی كه‌مه‌وه یه‌ك كه‌س كوژراوه.