له ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست دا هاتووه كه ده‌سته‌یه‌كی ڕاوێژكاری سه‌رۆك بوش كۆشكی سپییان به هه‌ڵه‌دا بردووه سه‌باره‌ت به‌و ڕاگه‌یاندنانه‌ی سه‌رۆك بوش كه له وتاره‌كه‌یدا بۆ سه‌رانسه‌ری ووڵات دابووی له‌سه‌ر قسه‌و باسی هه‌وڵه‌كانی عێراق بۆ به‌ده‌ست هێنانی كه‌ره‌سته‌و كه‌ل و په‌لی ناووكی.
له‌و وتاره‌یدا كه ڕۆژی 28 یه‌كی ساڵی 2003 بوو سه‌رۆك بوش له‌سه‌ر بنچینه‌ی زانیاریه موخابه‌راتیه‌كانی به‌ریتانیا ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه عێراق هه‌وڵی داوه یۆرانیۆمی له ئامریكاوه ده‌ست بكه‌وێت.
دواتریش كۆشكی سپی گوتویه‌تی نه ده‌بوایه ئه‌و ڕاگه‌یاندنانه كرابان پاش ئه‌وه‌ی كه سه‌رچاوه‌كانی زانیاری گومانیان ده‌ربڕیبوو به‌رامبه‌ر به‌م مه‌سه‌له‌یه.