ئه‌لیكسانده‌ر كڤاس نیهڤیسكی سه‌رۆكێ پۆڵه‌ندا سه‌ردانی هێزه له‌شكریه‌كانی پۆڵه‌ندای له عێراق كردووه. ئه‌م سه‌ردانه‌ش پێشتر هیچ ڕاگه‌یاندنێكی بۆ نه‌كرابوو. میدیای پۆڵه‌ندا ده‌ڵێت سه‌رۆكی پۆڵه‌ندا و وه‌زیری به‌رگریش پێكڕا به فرۆكه چۆنه‌ته بنكه‌ی بابل ی سه‌ربازی كه هێزه سه‌ربازیه‌كانی پۆڵه‌ندا له‌وێن و سه‌ركردایه‌تی هێزی نێونه‌ته‌وه‌یی ئاشتی پارێز له ناوه‌ندی باشووری عێراق دا ده‌كه‌ن.