ده‌له‌گاسیۆنێكی ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی كردنی عێراق كه له لایه‌ن ئه‌مریكاوه ده‌ست نیشان كراوه ئێستا له مۆسكۆن به مه‌به‌ستی وتوێژكردن له‌سه‌ر ئاستێكی به‌رز سه‌باره‌ت به قه‌رزه‌كانی عێراق و هه‌روه‌هاش كۆنتراكتی بایی چه‌ندان ملیار دۆلار له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی ڕووسیادا.
جه‌لال تاڵه‌بانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی عێراق ده‌ڵێت وا بڕیاره شانده‌كه‌ی عێراق له‌گه‌ڵ ڤلادیمیر پوتن ی سه‌رۆكی ڕووسیا و هه‌روه‌هاش له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی كارداری ڕووسیا دا كۆ ببنه‌وه.
له هه‌فته‌ی ڕابردوودا سه‌رۆكی ڕووسیا به گه‌وره نێردراوی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا گوتووه مۆسكۆ ئاماده‌یه ده‌ست بكات به وتوێژكردن سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی لێخوشبون له‌و هه‌شت ملیار دۆلاره‌ی كه عێراق قه‌رزاری ڕووسیایه. به‌ڵام به‌ڕێز پوتن ئه‌وه‌ش گوتووه له‌و وتوێژانه‌دا به‌رژه‌وه‌ندیه ئابوریه‌كانی كۆمپانیاكانی ڕووسیا له عێراق ڕه‌چاو ده‌كرێت.