كاتێك هێزی هاوپه‌یمان به ڕێبه‌ری ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا عێراقیان ڕزگار كرد، به خه‌ڵكی عێراق گوترا ده‌كرێ سه‌دام حسێن ته‌نیا وه‌ك گیراوی شه‌ڕ بگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ عێراق. هێزی هاوپه‌یمان له‌سه‌ر به‌ڵێنی خۆی مایه‌وه. دیكتاتۆری پێشووی عێراق ئێستا ده‌ست به سه‌ره. وه‌زیری به‌رگری ووڵاته یه‌كگرتووه‌كان، دۆناڵد ڕامسفیڵد ده‌ڵێ: سه‌دام حسێن ده‌بێ سه‌باره‌ت به تاوانه‌كانی ووڵامی خه‌ڵكی عێراق و كه‌سانی تر بداته‌وه.
به‌رێز ڕامسفیڵد ده‌ڵێ: "پێم وایه كۆمه‌ڵێكی زۆر له خه‌ڵكی ووڵاتان هه‌ن كه هۆو سه‌به‌بیان هه‌یه هه‌ست بكه‌ن هندێك هه‌ڵوێستیان هه‌یه سه‌باره‌ت به‌وه سه‌دام حسین چۆن ده‌بێ به تاوانی زۆر شت موحاكه‌مه بكرێت. سه‌دام حسێنی ئێستا وه‌ك گیراوی شه‌ڕ پارێزگاری لێ ده‌كرێ، به‌ڵام له باری ده‌ستورییه‌وه وه‌ك كه‌سێك له ئه‌وپله‌یدا چاو لێ نه‌كراوه. ئه‌و به ڕوونی به پێی بڕیاره‌كانی په‌یمانی ژنیف ڕه‌فتاری له‌گه‌ڵ ده‌كرێ و به شێوه‌یه‌كی مرۆڤانه له‌گه‌ڵی ده‌جوڵێنه‌وه."
به‌پێی قسه‌كانی عیسان فادل كه خاوه‌نی ڕستورانێك له به‌غدایه، ده‌ڵێ خۆشحاڵه كه سه‌دام حسێنی زوردار چی تر له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات نه‌ماوه. به‌ڵام وه‌زیری به‌رگری ڕامسفیڵد ده‌ڵێ: گرینگه كه روومان له ڕاستی سه‌ره‌كی وه‌رنه‌گێڕین كه بۆ وێنه شه‌ڕی جیهانی بۆ سه‌ر تیرۆر هه‌روا درێژه‌ی ده‌بێت.
بۆ گوێ گرتن له ته‌واوی ئه‌م سه‌رگوتاره، ده‌توانیت له‌م فایله ده‌نگییه‌ی لای به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه بده‌یت.
وه ئه‌م گوتاره بیر و بۆچوونی حكومه‌تی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه.