فه‌ره‌نسا و ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا په‌سه‌ندی ئه‌وه‌یان كردوه پێكه‌وه كاربكه‌ن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی عێراق. ڕاگه‌یاندنه‌كه پاش كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان شانده‌ی تایبه‌تی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كان جێمس بێكه‌ر و شانده‌ی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسی ژاك شیراك بوه. به‌ڕێز به‌یكه‌ر سه‌ر له‌و ووڵاته ئه‌وروپایانه ئه‌دات كه قه‌رزیان لای عێراق هه‌یه بۆ خوش بوون له‌و قه‌رزانه وه یا خود سه‌ر له‌نوێ رێكخستنی ئه‌و قه‌رزانه كه نزیكه‌ی 120 ملیار دۆلاره.