دۆناڵد ڕا‌مسفیڵد وه‌زیری به‌رگری ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت سه‌دام حسین هاوكاری له‌گه‌ڵ لێكۆله‌ره‌وه ئه‌مریكییه‌كاندا نه‌كردووه. دوێنێ یه‌ك شه‌ممه به‌ڕێز ڕا‌مسفیڵد ئه‌م تێبینیانه‌ی خۆی له به‌رنامه‌ی شه‌ست ده‌قه‌دا داوه.
گۆڤاری تایم ده‌ڵێت سه‌رۆكی گیراوی عێراق به ته‌حه‌دا كردنه‌وه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره سادانه‌ی ده‌دایه‌وه وه‌ك پڕسیاری ئێستا چۆنیت؟
گۆڤاره‌كه ده‌ڵێت سه‌دام به لێكۆله‌ره‌وه‌كانی گوتووه عێراق چه‌كی كۆمه‌ڵ كوژی نییه. له زاری كاربه‌ده‌ستێكی ده‌زگای موخابه‌راتی ئه‌مریكاوه كه ناوی نه‌هێناوه گۆتاره‌كه گوتویه‌تی سه‌دام حسین ده‌ڵێت ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا خۆی ئه‌م مه‌سه‌لانه‌ی تایبه‌ت به چه‌كه‌كان دروست كردووه بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی دژی حكومه‌ته‌كه‌ی بكات.