سه‌ركردەی بیست و پێنج ووڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا و كۆمه‌ڵێك ووڵاتانی هه‌ڵبژێراوی تر ئه‌مڕۆ هه‌ینی به مه‌به‌ستی دانانی یه‌كه‌م دەستووری ئه‌و گروپه لوتكه‌یه‌كی دوو ڕۆژیان له بروكسل دەست پێكرد . به‌شی زۆری به‌شداربووانی لووتكه‌كه پێشبینی دەكه‌ن له ئه‌نجامی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دانانی مافه‌كانی دەنگدان چه‌ند كێشه‌یه‌ك رووبه‌روویان ببێته‌وە .
فه‌رەنسا و ئه‌ڵمانیاش به شێوەیه‌كی توند پشتگیری له‌به‌رنووسی ئه‌و دەستوور‌ە دەكه‌ن كه ڕێگه به ووڵاته به‌ناوبانگه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپی دەدات ڕۆڵ و توانایه‌كی گه‌ورەتریان له ووڵاته ئه‌ندامه بچووكه‌كانی تری ئه‌م گروپه هه‌بێت. له‌م بارەیه‌شه‌وە، ئیسپانیا و پۆڵۆنیا به توندی ڕەخنه له‌م به‌رنووسه دەگرن.
ئه‌ندامانی یه‌كێتی ئه‌وروپاش ئه‌مرۆ هه‌ینی رازی بوون له سه‌ر پلانی چاكراوی كاروباری به‌رگری كه ڕێگه به ڕێكخستنی چالاكیه‌كانی به‌رگری دەدەن له لایه‌ن ئه‌و ووڵاتانه‌ی كه ئه‌ندامی رێكخراوی NATO نه‌یتۆن.