له‌شكرێ ئه‌مریكی له عێراق ده‌ڵێن هێزی ئه‌مریكی سێ ڕێبه‌ری شانه‌ی گومان لێكراویان ده‌سگیر كردوه، ئه‌وانه‌ی كه دژی ئه‌مریكا شه‌ڕ ده‌كه‌ن. له هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ست به‌سه‌ر گرتن دا له شاری تكریتی باكووری عێراق، جێی له دایك بوونی سه‌رۆكی لادراوی عێراق سه‌دام حسین.
وته بێژێك وتی سه‌ربازه‌كان هه‌روه‌ها ده‌ستیان گرتوه به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كو ته‌قه‌مه‌نی دا، له ناویدا تفه‌نگ و بۆمب و كه‌ره‌سته‌ی ته‌قینه‌وه‌ی تریش له كاتی هێرشێكی سه‌ر له به‌یانی دا.
ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش له‌شكری ئه‌مریكی وتیان هێزی هاوپه‌یمانان و پۆلیسی عێراقی 41 كه‌سیان ده‌سگیر كردوه كه په‌یوه‌ندیان هه‌یه به بۆسه‌كه‌ی مانگی ڕابردوو كه 7 كارمه‌ندی ده‌زگای زانیاری ئسپانی تێدا كوژرا له ناوچه‌ی له‌تیفه‌ی باشووری به‌غدا.