له‌شكری ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ده‌لێت له ڕۆژی سێ شه‌ممه 41 سه‌ربازی ئه‌مریكی به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكه‌وه له به‌رده‌م ده‌روازه‌ی بنكه‌كه‌یاندا له نزیك شاری موسڵه‌وه بریندار بوون. سه‌ركرده‌ی له‌شكری ئه‌مریكا له ناوچه‌كه ده‌ڵێت هیچ یه‌كێ له سه‌ربازه برینداره‌كان مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان نییه. به‌ڵام گوتوشیه‌تی چوار سه‌ربازیان كه برینه‌كانیان سه‌خته گوازراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سه‌ربازی. سه‌ركرده‌ی له‌شكری ئه‌مریكا ده‌ڵێت ئۆتۆمبێله‌كه به خێرایی له ده‌روازه‌ی بنكه لهشكریهكهی ناو شاری ته‌له‌عفه‌ر نزیك بۆته‌وه‌و پاسه‌وانه‌كان ته‌قه‌یان لێكردووه و ئۆتۆمبێله‌كه ته‌قیوه‌ته‌وه. له ناو جه‌رگه‌ی شاری به‌غداشدا به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م پاش خۆرهه‌ڵاتن بۆمبێك له نێو مزگه‌وتێكی سوننی ئاینزاكاندا ته‌قیوه‌ته‌وه. پۆلیسی ناوخۆیی ده‌ڵێت له‌م ڕووداوه‌دا سێ هاووڵاتی مه‌ده‌نی عێراقی كوژراون و دوانی تریش بریندار بوون.