گه‌وره كارگێرانی تۆڕی تیرۆركاری ئه‌لقاعیده تاڵیبانه توندڕه‌وه‌كانی ئه‌فغانستانیان ئاگادار كردۆته‌وه كه عێراق ده‌كه‌نه مه‌یدانی سه‌ره‌كی كاره تیرۆركاریه‌كانیان.
له‌و ڕاپۆرته‌دا كه بڕیاره له گۆڤاری نیوز ویكدا بڵاو بێته‌وه له زاری سه‌رچاوه گه‌وره‌كانی تاڵیبانه‌وه نوسراوه كه گوتویانه له مانگی ڕه‌مه‌زاندا له‌گه‌ڵ سێ نوێنه‌ری باڵای ئه‌لقاعیده دا كۆبونه‌ته‌وه.
یه‌كێ له سه‌رچاوه‌كانی تاڵیبان گوتویه‌تی ئوسامه بن لادن ی سه‌رۆكی تۆڕی تیرۆركاری ئه‌لقاعیده عێراق به باشترین شوێنی كاره‌كانیان ده‌زانێت دژ به ووڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی.
كاربه‌ده‌ستانی ده‌زگای موخابه‌راتی ئه‌مریكا ده‌ڵێن وا پێناچێت ئه‌م مه‌سه‌له‌ی سه‌ر له‌نوێ خۆ رێكخستنه‌وه‌ی ئه‌لقاعیده بێت.