كاربه‌ده‌ستێكی باڵای له‌شكری ئه‌مریكی له عێراق ده‌ڵێت: له میانه‌ی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له ساڵی داهاتووداپێشبینی زیادبوونی توندوتیژیه‌كان له‌لایه‌ن یاخی بوانه‌وه ده‌كرێت .
ژنڕاڵ ریكاردو سانشێز گوتویه‌تی ئه‌و پێشبینی ده‌كات كه یاخی بوان شوێنی ئابووری و سیاسی بكه‌نه نیشانه‌كانی داهاتوویان له هه‌وڵدانێكدا بۆ ته‌گه‌ره‌خستن له به‌رده‌م هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ عێراقیه‌كان.
باوه‌ر ده‌كرێت پلانه‌كانی ئه‌و گواستنه‌وه‌یه‌ی ده‌سه‌ڵاتیش له مانگی حه‌وتی داهاتوو دا جێ به‌جێ بكرێت كه له‌وانه‌یه ئه‌ندامانی ئه‌و حكومه‌ته نوێیه له لایه‌ن عێراقیه‌كانه‌وه‌و له ماوه‌ی كۆمه‌ڵێك كۆبونه‌وه‌ی جیاجیادا ده‌ست نیشان بكرێت.