وه‌زیری به‌رگری ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دۆناڵد ڕامسفیڵد له ئه‌فغانستانه كه له‌وێ كۆبوتهوه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌فغانستان حامید كارزای بۆ وتوێژ كردن له‌سه‌ر ئاسایش و ئاوادان كردنه‌وه‌ی ئه‌و ووڵاته. به‌ڕێز كارزای سوپاسی ئه‌مریكای كرد كه به‌م دواییانه به‌ڵێنی داوه دوو ملیار دۆلاری تر یارمه‌تی ئه‌فغانستان بده‌ن. به‌ڕێز ڕامسفیڵد وتی زویهكی ئه‌مڕۆ له شاری مه‌زاری شه‌ریفی باكووری ئه‌فغانستان بردۆته سه‌ر كه له وێ له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی پۆلیسی كۆ بووه، وه هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ دوو لۆردی شه‌ڕی ڕكه‌به‌ر.