ڕاپۆرتێكی بڵاو كراوه ده‌ڵێت وا پێ ده‌چێت حكومه‌تی ژاپۆن ڕازیبوونی له‌سه‌ر ناردنی له‌شكری شه‌رنه‌كه‌ر بۆ عێراق دوابخات، كه ئه‌م له‌شكره یارمه‌تی ده‌ده‌ن له ئاوادان كردنی ووڵاته‌كه.
ڕۆژنامه‌یه‌كی به‌ربڵاوی ژاپۆن ده‌ڵێت حكومه‌تی ژاپۆن بڕیاری داوه كه له‌شكر نه‌نێرێت بۆ عێراق هه‌تا وه‌كو ئاسایش باش ده‌بێت له ووڵاته.