كاربه‌ده‌ستانی عێراق ده‌ڵێن هێزی هاوپه‌یمان به‌ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریكا هه‌ڵمه‌تێكی فراوانیان له‌ناوه‌وه‌و ده‌وروبه‌ری شاری كه‌ركوكی باكووری عێراق ئه‌نجام داوه.
كاربه‌ده‌ستان به په‌یامنێران ڕاگه‌یاندووه كه ئامانجی سه‌ره‌كی له‌م هه‌ڵمه‌ته‌دا جێگری سه‌رۆكی پێشووی عێراق عزه‌ت ئه‌لدوری بووه. به‌ڵام ئه‌م هه‌واڵه له‌لایه‌ن له‌شكری ئه‌مریكاوه پشت ڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه.
شایه‌ن گوتنه عزه‌ت ئه‌لدوری باڵاترین ئه‌ندامی ڕژێمی پێشووی عێراق بووه له پاش سه‌دام حسێنه‌وه.
له ڕووداوێكی تری جیادا ئه‌مڕۆ له شاری سامه‌را سه‌ربازێكی ئه‌مریكی به هۆی بومبێكی سه‌رجاده‌وه كوژرا.