دادگایه‌كی توركیا پیاوێكی گومانلێكرای تاوانبار كرد بۆ ده‌ستوردان و پلان دانانی یه‌كێك له چوار رووداوی ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی كه له ئیستانبول له‌ئه‌م مانگه‌دا ڕووی دابوو . پیاوه‌كه كه ناوی ئاشكرا نه‌كراوه، ئه‌گه‌ر به‌قسه‌ی دادگاه مه‌به‌ستی تێك دانی ده‌ستوور بووبێ و به‌تاوانبار بناسرێ ئه‌وه هه‌تاسه‌ر له زیندان دا ده‌مێنێته‌وه. جێگری سه‌رۆكی پۆلیسی ئیستانبول خه‌لیل یه‌ڵماز ده‌ڵێ كاربه‌ده‌ستان ڕۆژی سێ شه‌ممه گومانلێكراوه‌كه‌یان ده‌زگیركرد. به‌ڕێز یه‌ڵماز ده‌ڵێ پیاوه‌كه ڕۆژی 15 ی ئه‌م مانگه چوو بۆ كنێشتی ئه‌ستانبول و بڕیاری دا بیته‌قێنێته‌وه. پێنج ڕۆژ دواتری ئه‌و هێرشه دوو هێرشی تریش به دژی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی بریتانیا له ئیستانبول ڕووی دا و بوو به هۆی كوشتنی 61 كه‌س و زیاتر له سه‌دان كه‌سی تریش بریندار بوون.