به‌رنامه‌ی ئه‌ستێره گه‌شه‌كان به‌رنامه‌یه‌كه بۆ خه‌ونه‌جوانه‌كانی مناڵانی به‌هره‌مه‌ند وه هه‌وڵه‌كانی باوان بۆ په‌روه‌رده‌كردنی مناڵانی خوێن شیرین و چاو گه‌ش. وه ئه‌گه‌ر هه‌ر منداڵێك به‌شداری بكات له‌م به‌رنامه قه‌شه‌نگه‌دا ئه‌وا له‌لایه‌ن به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكاوه خه‌ڵات وه‌ر ده‌گرێت. ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ش هه‌مو ڕۆژانی سێشه‌ممه له به‌رنامه‌ی كات ژمێر 12:00 ی نیوه‌رۆ به‌كاتی واشنتۆن له‌لایه‌ن هێرۆ زه‌نگه‌نه وه پێشكه‌ش ده‌كرێت.