له ده‌قی بڕیاره‌كه‌دا به فراوانی مه‌خابن ده‌ربڕاوه سه‌باره‌ت به‌و شێواندنه‌ی له ڕابردوودا ئێران سه‌باره‌ت به چالاكیه ناوكیه‌كانی كردویه‌تی به تایبه‌تی له‌وه‌ی به‌رنامه‌ی چڕكردنه‌وه‌ی یۆرانیۆمه‌كه‌ی ڕانه‌گه‌یاندووه و هه‌روه‌هاش دروست كردنی پلۆتۆنیۆم كه له به‌رهه‌م هێنانی چه‌كی ناوكی‌دا به‌كار ده‌هێنرێت. بڕیاره كه هیچ ئاماژه‌یه‌كی تیادا نییه سه‌باره‌ت به ناردنی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌مه‌به‌ستی سزادانی ئێران. به‌ڵام به ئاشكرایی ئاگاهی ئه‌وه ده‌دات ئه‌گه‌ر بێتوو هه‌ر شتێكی تری ئێران جێ به جێ ی نه‌كردبێت و ئاشكرا بێت ئه‌وا ده‌سته‌ی كارگێری ده‌زگای نێو نه‌ته‌وه‌یی ووزه‌ی ئه‌تومی هه‌موو بژاره‌كان لێك ده‌ده‌نه‌وه، له‌وانه به‌شداركردنی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش.
بۆ گوێ گرتن له ته‌واوی ئه‌م ڕاپۆرته، ده‌توانیت له‌م فایله ده‌نگییه‌ی لای به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه بده‌یت.