كاربه‌ده‌ستانی شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه ده‌ڵێن توندڕه‌وه‌كان پلانی ته‌قاندنه‌وه‌ی ئوتوبێلێكیان هه‌بووه له شوێنێكی نه‌زانراودا له ڕیازی پایته‌خت.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عه‌ره‌بستانی سعودیه ده‌ڵێت هێزه‌كانی ئاسایش ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر ئوتومێله‌كه‌داو دوانیش له‌و توندڕه‌وانه كوژراون.
له ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوبراویشدا ئاماژه به‌وه كراوه پلانی ئه‌م هێرشه وا دانراوه كه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زاندا له گه‌ڕه‌كێكی دانیشتواندا ئه‌نجام بدرێت.
زوویه‌كی ئه‌م مانگه دوا به دوای ئه‌و هێرشه‌ی كرایه سه‌ر گه‌ڕه‌كێكی دانیشتوان ته‌قینه‌وه‌ی ئوتومبێلێك له پایته‌ختی عه‌ره‌بستانی سعودیه بووه مایه‌ی كوژرانی حه‌ڤده كه‌س.
هاوكاتیش له ووڵاتی یه‌مه‌نی دراوسێ ی عه‌ره‌بستانی سعودیه ده‌ڵێن گه‌وره ڕێبه‌رێكی ناوخۆیی تۆری تیرۆركاری ئه‌لقاعده‌ی ئوسامه بن لادنیان ده‌ستگیر كردووه.
هێزه ئاسایشیه‌كانی یه‌مه‌ن گوتویانه ڕۆژی سێ شه‌ممه محه‌مه‌د حه‌مدی ئه‌لئه‌هده‌ل خۆی داوته ده‌ست هێزه‌كانی پۆلیس پاش ئه‌وه‌ی چوارده‌وری جێی خۆشاردنه‌وه‌كه‌یان كردووه.
كاربه‌ده‌ستێكی ده‌زگای دژی تیرۆریزم ی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت محه‌مه‌د حه‌مدی ئه‌لئه‌هده‌ل یه‌كێكه له‌و بیست گه‌وره ئه‌ندامه‌ی ئه‌لقاعیده كه ده‌گه‌ڕێن به شوێنیان‌دا.