ده‌قی په‌یامه‌كه :
به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان، جه‌ژنی ڕۆژوو شكاندنه‌وه سڵاو و پیرۆزبایی خۆم بۆ موسڵمانان ده‌نێرم. به‌م جه‌ژنه ئیتر كۆتایی به مانگی ڕه‌مه‌زان، مانگی ڕۆژوو ده‌هێنرێ كه پیرۆزترین مانگی ساڵه لای موسڵمانان. له عید ئه‌لفترا خه‌ڵك سوپاسی خوا ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و به‌ره‌كه‌ته‌ی پێی به‌خشیون كه بتوانن باوه‌ر و ئیمانیان سه‌ر له‌نوێ تازه بكه‌نه‌وه. له‌م جه‌ژنه‌دا خه‌ڵك خێر و چاكه ده‌كه‌ن و خواردن و خواردنه‌وه له‌گه‌ڵ كه‌س و كار و دۆست و براده‌رانیان ده‌نۆشن و هیوای ئیمانداری و چاكی بۆ یه‌كتری ده‌خوازن.
ئیسلام ئاینێكه كه ئیماندارانی خۆی هان ده‌دا ژیانێك به‌سه‌ر ببه‌ن كه له‌سه‌ر بناغه‌ی داد‌و هاوسۆژی و به‌رپرسیاری بنیادنڕابێ. جا به‌م بۆنه‌یه خۆشه‌وه، من داوا له هه‌موو ئیمانداران ده‌كه‌م، ئیماندارانی هه‌ر ئاینێك، بیر له نرخ و به‌ها وێكڕاییه‌كانمان بكه‌نه‌وه‌و تێی ڕا بمێنن، بیر له خۆشه‌ویستی بۆ خێزان و بیر له حه‌مد و سه‌نا بۆ خوا بكه‌نه‌وه. به‌م بۆنه‌یه‌وه من ئیمانداران هان ده‌ده‌م پابه‌ندی ئازادی ئاینیی بن و ڕێز له هه‌مه‌ڕه‌نگی بیر و بڕوا بگرن كه به مه گه‌له‌كه‌مان به‌هێزتر بووه.
ئێمه به ڕێگای وێكڕا كاركردن له پێناو پێشخستنی ئاشتی و لێك گه‌یشتن یارمه‌تی ده‌ده‌ین بۆ سازكردنی پاشه‌ڕۆژێكی پڕ له ئاوات و په‌یمان و هاوسۆژی بۆ هه‌مووان.
لۆراش له‌گه‌ڵ من پێكه‌وه هیوای خۆشیتان به‌م بۆنه‌یه خۆشه‌وه بۆ ده‌خوازین. عید موباره‌ك.