په‌یامنێری ئه‌م كه‌ناڵه عه‌ره‌بیه له به‌غدا گوتویه‌تی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه پۆلیسی عێراقی هێرشیان كردۆته سه‌ر ئۆفیسه‌كه‌ی و به كارمه‌نده‌كانیان گوتووه ئه‌گه‌ر هه‌ر ڕاپۆرتێك سه‌باره‌ت به عێراق بڵاوبكه‌نه‌وه ئه‌وا له زیندان ده‌نڕێن. ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانڕه‌وایه‌تیش ده‌ڵێت بۆیه ئه‌م قه‌ده‌غه كردنه خراوه‌ته سه‌ر ئه‌لعه‌ره‌بیه چونكه كاسێتێكی ده‌نگی بڵاوكردۆته‌وه كه له‌وانه‌یه ده‌نگی سه‌دام حسێن بێت.