سه‌رۆكی گه‌مارۆدراوی گورجستان ئێدوارد شێڤارنادزێ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له سه‌ر جێبه‌جێكردنی داخوازیه‌كانی لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان ڕازیبووە و گوتویه‌تی: ئه‌و ئامادەیه كه پێش له‌كات دەنگدانی سه‌رۆكایه‌تی ساز بدرێت.
به‌ڕێز شێڤارنادزێ دەڵێ: ئه‌و ڕێگه به سازدانی دەنگدانی نوێ دەدات ته‌نها دوای چۆڵكردنی بیناكانی حكومه‌ت له‌لایه‌ن خۆپیشاندەرانه‌وە. به‌ڵام، سه‌ركردەی لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان فشار دەخه‌نه سه‌ر لابردنی به‌ڕێز شێڤارنادزێ و بانگه‌شه دەكه‌ن بۆ دەستبه‌سه‌رداگرتنی وەزارەتی ناوخۆ و دەزگاكانی ته‌له‌فزیۆن له‌لایه‌ن پشتگیرانیانه‌وە.
له لایه‌كی ترەوە، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بووش بانگه‌شه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كانی گورجستانی كردووە كه توند و تیژی ڕابگرن به تایبه‌تی دوای ئه‌وەی كه پشتگیرانی لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان دەستیان به‌سه‌ر بینای په‌رله‌ماندا گرت.