ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ستراتیژی به‌ره‌و پێش چوونی ئازادی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا په‌سه‌ند كردووه. سه‌رۆك جۆرج ده‌بلیو بۆش ئه‌م ستراتیژیه‌ی له بیسته‌مین ساڵڕۆژی ئاهه‌نگی دامه‌زراندنی رێكخراوی دیموكراسی ڕاگه‌یاند. ڕێكخراوی بزوتنه‌وه‌ی دیموكراسی له ساڵی 1983 دامه‌زرێنرا، واتا ساڵێك دوای ووتاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكایی ڕۆناڵد ڕێگان كه ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی به‌ریتانی كرد به مه‌به‌ستی پشگیری كردنی دیموكراسی سه‌رانسه‌ری جیهاندا. سه‌رۆك بوش له وتاره‌كه‌یدا به‌و بۆنه‌یه‌وه گوتی هاووڵاتیانی هه‌موو حیزبه‌كانی ئه‌مریكایی شان به شانی یه‌كتر بۆ به‌ره‌وپێش بردنی سه‌ربه‌ستی مرۆڤ كار ده‌كه‌ت.
بۆ گوێ گرتن له ته‌واوی ئه‌م سه‌رگوتاره، ده‌توانیت له‌م فایله ده‌نگییه‌ی لای به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه بده‌یت.