سه‌رۆك وه‌زیری توركیا ره‌جه‌ب ته‌ییب ئۆردو‌غان ده‌ڵێت حوكمه‌تی توركیا به‌رده‌وام ده‌بێت له لێكۆلینه‌وه‌كانی له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه خۆكوژیانهی كه له ئه‌سته‌نبول كران، له كاتێكدا كه هه زاران كه‌س ده‌ستیان به ریپێوانی ئاشتیانه كردووه له سه‌رتانسه‌ری ووڵات. له رێوره‌سمی به خاك سپاردنی دوو ئه‌فسه‌ری پۆلیس كه له هێرشه‌كاندا گیانیان له ده‌ست دابوو، سه‌رۆك وه‌زیر ئۆردو‌غان ووتی هێرشبه‌ره خۆكوژه‌كان هاووڵاتی تورك بوون.