دەسته‌ی به‌ڕێوبردنی تاژانسی ووزەی ناوەكی نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكان ئا ئێستا ڕێنه‌كه‌وتوون له‌سه‌ر دەرچوونی بڕیارێك سه‌بارەت به به‌رنامه‌ی ناوەكی ئێران و بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو دواخراوە.
قسه‌كه‌ری ئاژانسی ووزەی ئه‌تۆمی نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكان دەڵێت: نوێنه‌رانی سیوپێنج ووڵاتانی سه‌ر به دەسته‌ی به‌ڕێوبردن به‌ردەوام دەبن له دانووساندن و جارێكی تر كۆدەبنه‌وە له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوودا.
له كۆبوونه‌وەكه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ڤیه‌ننا، نوێنه‌ری ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مریكا هه‌وڵدانی ئێران بۆ پێكهێنانی چه‌كی ناوەكی دووپات كردەوە.
باڵێوزی ئه‌مریكاش بانگه‌شه‌ی ئاژانسه‌كه‌ی كرد كه كۆمه‌ڵێك پێوانه‌ی سه‌خت به‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی‌دا ئاشكرا بكه‌ن به هۆی پاپه‌ند نه‌بوونی به په‌یمانی بڵاونه‌كردنه‌وەی ووزەی ناوەكیه‌وە.
به‌ڵام بڕیارە پێشنیاركراوەكانی كه له لایه‌ن به‌ریتانیاو فه‌رەنساو ئه‌لمانیاوە پێشكه‌ش كرابوو به زمانێكی نه‌رمتر داڕێژرابوون.