Accessibility links

له‌ سنووری نێوان ئیسرائیل و ئوردون پێنج گه‌شتكه‌ری ئیكوادۆری برینداركراوە - 2003-11-19


دەسه‌ڵاتدارانی ئیسرائیلی دەڵێن: ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ چه‌كدارێكی نه‌ناسراو له‌ سنووری نێوان ئیسرائیل و ئوردوندا و له‌ نزیك هاوینه‌هه‌وارێكی سه‌ر دەریای سوور ته‌قه‌ی كردووە. له‌ ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوەدا، پێنج گه‌شتكه‌ری ئیكوادۆری بریندار بووە پێش ئه‌وەی هێرشبه‌رەكه‌ له‌لایه‌ن پاسه‌وانێكی‌ سه‌ر سنووری ئیسرائیلیه‌وە بكوژرێت. به‌ پێی سه‌رچاوە له‌شكریه‌كان ئه‌و هێرشبه‌رە له‌ پشتی لۆریه‌كی ئوردونیدا خۆی حه‌شاردابوو كاتێك كه‌ له سنووری ئیسرائیلی نزیك بۆته‌وە.

له‌ لایه‌كی ترەوە،سه‌رۆك وەزیرانی فه‌له‌ستینی ئه‌حمه‌د قورەیه‌ع له‌ غه‌زەیه‌و پێشبینی دەكرێت له‌ گه‌ڵ سه‌ركردە چه‌كداریه‌ فه‌له‌ستینه‌كاندا كۆببێته‌وە به‌ مه‌به‌ستی ووتوێژكردن تاوەكو ئاگر به‌ستنێك له‌ گه‌ڵ ئیسرائیلدا پێك بهێنن.

XS
SM
MD
LG