كاربه‌ده‌ستێكی باڵای ئاسایشی ئێران ده‌ڵێ: تاران هه‌موو جۆره هه‌وڵدانێكی ئاژانسی ووزه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ڕاگرتنی به‌رنامه‌ی چڕ كردنه‌وه‌ی یۆرانیۆم قبوڵ ناكات و ڕازی نابێت ئه‌وه بكرێته ئه‌ركێكی یاسای له سه‌ر ئێران دا.
كاربه‌ده‌ستانی ئاژانسی هه‌واڵی ئێرانیش ده‌ڵێن ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی حه‌سه‌ن رۆحانی ده‌ڵێت: هه‌ر چ كارێكی تر به‌رامبه‌ر به به‌رنامه‌ی ووزه‌ی ناوه‌كی ئێران جگه له‌م ڕێكه‌و‌تنه‌ی ئێستا به ئه‌نجام بگه‌یه‌نرێت ئه‌وا ئێران پێ ڕازی نابێت.
له هه‌فته‌ی ڕابردوودا ئێران ڕازی بوو به ڕاگرتنی به‌رنامه‌ی چڕكردنه‌وه‌ی یۆرانیۆم و رێگه‌دان به پشكنینی له ناكاو بۆ ده‌زگا ناوه‌كی یه‌كان دا.