ڕۆژنامه‌یه‌كی عه‌ره‌بستانی سعودیه ده‌ڵێت ڕاگه‌یاندنێكی ڕێكخراوی تیرۆركاری ئه‌لقاعده‌ی به ده‌ست گه‌یشتووه كه ئاگاهی ده‌داته ژاپۆن دژی ناردنی هێزی سه‌ربازی بۆ عێراق.
هه‌فته‌نامه‌ی ئه‌لمه‌جه‌له كه له له‌نده‌ن بڵاو ده‌بێته‌وه ده‌ڵێت هه‌روه‌ها ئه‌لقاعیده به‌رپرسیێتی خۆی له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی دوانزه‌ی یانزه‌ی به‌رده‌م بنكه‌ی پۆلیسی ئیتالیا له عێراق ڕاگه‌یاندووه.
ئه‌لمه‌جه‌له ده‌ڵێت دوێنێ یه‌ك شه‌ممه ئه‌م ڕاگه‌یاندنانه‌ی ئه‌لقاعیده له ڕێی ئیمێڵه‌وه نێردراوه بۆی و ئیمزای یه‌كێ له كارگیره‌كانی ئه‌لقاعیده‌ی پێوه‌یه.
ئه‌م كارگیره‌ش به ئه‌بو محه‌مه‌د ئه‌ل-ئه‌بله‌ج ناسێنراوه و ئاگاهی دژی تۆكیۆ داوه. و ده‌شڵێت له مه‌ودای دوریشدا هێرشی زیاتر به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نرێت. نیشانه‌كانیش ئه‌وانه ده‌بن كه هاوكاری له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و ووڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكادا ده‌كه‌ن.