له زۆربه‌ی ووڵاته ئیسلامیه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و له شوێنی تریش ژنان له مافه بنچینه‌ییه‌كانی مرۆڤ و به‌تایبه‌تی له خوێنده‌واریێكی گونجاو بێ به‌شن. له هه‌ندێ له‌و حاڵه‌تانه‌دا هه‌روه‌ك له ئه‌فغانستاندا، سه‌رۆك George W. Bush ده‌ڵێ ژنان به ده‌ست ئایدیۆلۆجیه‌تی تیرۆری ئاینییه‌وه ناڵاندویانه.
ده‌ست و تاقمی ده‌سه‌ڵاتداری تاوانباران له سه‌ر شێوه‌ی تاڵه‌بان پابه‌ندبوونی ئاینیان بۆ خه‌ڵكی نیشان ئه‌دا به جه‌لد كردنی ژنان و سه‌ركۆت كردن هیچ بیر و بۆچونێكی جیاواز و له ناو بردنی نه‌یاره‌كان و پشتگیری تیرۆریستان كه چه‌ك هه‌ڵده‌گرن و راده‌هێنرن تا بێ تاوانان له ناو به‌رن.
له ئه‌فغانستاندا ئێستا ڕژێمی تاله‌بان دورخراوته‌وه و ژنان هه‌لێكی چاكیان بۆ خوڵقاوه تا ڕۆلێكی گرنگیان له كۆمه‌ڵگای ئه‌فغانستاندا هه‌بێت و له بواری گرنگی وه‌ك مامۆستایی و پزیشكیدا كار بكه‌ن و به‌كۆمه‌ڵ له وانه‌كانی نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری و پرۆگرامه‌كانی تری ڕاهێناندا به‌شداری بكه‌ن.
بۆ گوێ گرتن له ته‌واوی ئه‌م سه‌رگوتاره، ده‌توانیت له‌م فایله ده‌نگییه‌ی لای به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه بده‌یت.