له وتوێژێكی دورودرێژی یه‌ك كه شه‌ممو بڵاوكرا، سه‌رۆك بوش گوتی: ئه‌و ئاماده‌یه روبه‌روی خوپیشاندانی گه‌وره ببێ كه خۆپیشانده‌رانی دژ شه‌ڕ له بریتانیا دایان ناوه له‌كاتی سه‌ردانی ئه‌و له‌م هه‌فته‌یه بۆ بریتانیا بیكه‌ن.
پرسیاری لێ كرا ئه‌گه‌ر بێت‌و بتوانی قسه‌یان بۆ بكا چی‌یان پێ ده‌ڵیت؟ به‌ڕێز بوش باسی هێرشه تیرۆریسته‌كانی كرد كه دوو ساڵ له‌ومه‌و پێش كرانه سه‌ر ئه‌مریكا.
سه‌رۆك بوش گوتی: " من ده‌رسه‌كانی 11 سیپته‌مبه‌ری 2001 فێربوومه، ئه‌ویش ئه‌وه‌ن كه تیرۆریسته‌كان شه‌ڕیان ڕاگه‌یاند له دژ ووڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا و ئه‌و كه‌سانه‌ی حه‌ز له ئازادی ده‌كه‌ن، منیش نیازم وایه ڕێبه‌رایتی ووڵاتی خۆمان بكه‌م، شان به شانی هاوپه‌یمانانی نزیكمان وه‌ك بریتانیای مه‌زن بۆ بردنه‌وه‌ی شه‌ڕ له دژ تیرۆر. شه‌ڕ دوابژارمه نه‌ك یه‌كه‌م بژار، به‌ڵام من وه‌ك سه‌رۆك، ئه‌ركم له‌ستۆیه ئاسایشی ووڵات دابین بكه‌م."
پرسیار له به‌رێز بوش كرا ئایا هێزه ئه‌مریكایه‌كان بۆ ساڵهای ساڵ له عێراق ده‌میننه‌وه بۆ بنیات نانی دیموكراسی، ئه‌و گوتی ئه‌وه‌نده ناخایێنێ.
سه‌رۆك بوش گوتی: " ئێمه پێمان نیه ئه‌وه ساڵهای ساڵ بخایێنێت، چونكه ئێمه له‌و باوه‌ره داین دیموكراسی له عێراق بێته دی و له‌و باوه‌ره داین عێراقێكی ئازاد و دیموكراتیك یارمه‌تی گۆڕینی هه‌رێمی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ده‌دا. ئازادای دیاری ئه‌مریكا به جیهان نیه یا دیاری بریتانیای مه‌زن به جیهان نیه، ئازادی دیاری خودای گه‌وره‌یه بۆ هه‌موو كه‌سێكی له‌م جیهانه ده‌ژیت."
پرسیار له سه‌رۆك كرا بۆچی په‌یوه‌ندی زۆر نیزیكی ده‌گه‌ڵ سه‌ره‌ك وه‌زیرانی بریتانیا تۆنی بلێر هه‌یه، به‌له‌به‌ر چاو گرتنی ئه‌م ڕاستیه كه جیاوازی زۆریان له فه‌لسه‌فه‌و بۆ چوونی سیاسیان دا هه‌یه.
سه‌رۆك بوش گوتی: " تۆنی پیاوێكی ئیمان به هێزه. ڕازی په‌یوه‌ندی من ده‌گه‌ڵ تۆنی ئه‌وه‌یه ئه‌و ڕاستی یه‌كان ده‌ڵێت . ئه‌و پێت ده‌ڵێت چۆن بیر ده‌كاته‌وه و هه‌ركاتێك ئه‌و بڵێت كارێك ده‌كات، به‌ئه‌نجامی ده‌گه‌یێنێ."
به‌ڕێز بوش گوتی: ئه‌و به‌رده‌وام هاوكاری ده‌گه‌ڵ به‌رێز بلێر ده‌كات سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی هه‌ڵسووكه‌وت كردن ده‌گه‌ڵ ئه‌و هاووڵاتیه بریتانیانه‌ی له ئه‌فغانستان ده‌ستگیر كرابوون و ئێستا له بنكه‌ی له‌شكری ئه‌مریكا له گوانتانه‌مۆی كوبا ڕاگیراون.
سه‌رۆك بوش گوتی: " من ده‌گه‌ڵ تۆنی بلێر كارده‌كه‌م تا بگه‌ینه رێگه‌چاره‌یه‌كی ئه‌و پێ باش بێت. ئه‌م كه‌سانه خه‌ڵكی شه‌ركه‌ر بوون كه له مه‌یدانی شه‌ڕ گیرابوون. وه ره‌فتاری دروستیان ده‌گه‌ڵ كراوه. و كاتێك دێت كه دادگای له‌شكری ده‌کرێن كه ئه‌ویش له رێك كه‌وتنی ناونه‌ته‌وه‌یی و به پێ بڕیاره ناونه‌ته‌وه‌یه‌كان ئه‌نجام ده‌درێ."
شایانی باسه، سه‌ره‌ك وه‌زیران تۆنی بلێر كه‌وتۆته ژێر فشار بۆ ئه‌ستاندنه‌وه‌ی گیراوه‌كان. خه‌باتكارانی مافی مرۆڤ له بریتانیا له‌وه ده‌ترسن مبادا ئه‌مریكا فه‌رمانی له سێداره دانی گومانباره‌كان بدات. یاسای بریتانیا ڕێگه‌ی ئیعدام كردن نادات.