ژه‌نڕال ڕیكاردۆ سانچێز به په‌یامنێرانی گوتوه له‌شكری ووڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا سه‌نگی خستوه سه‌ر ئاشكرا كردنی ئه‌وه‌ی ئایا ئه‌وانه‌ی كه ئێستا گیراون ئه‌ندامی ڕێكخراوی تیرۆركاریه‌كه‌ی ئوسامه بن لادنن یان نا. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه به‌ڵگه‌یه‌كی كه‌میان له‌به‌رده‌ستدایه كه په‌یوه‌ندییان به‌ڕێكخراوی ئه‌لقاعده‌وه هه‌یه.
ژنڕاڵ سانچێز گوتی: " ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له زیندانه‌كانی ئێمه‌دا ده‌ستگیركراون، زیاتر له پێنج هه‌زار كه‌س ده‌بن، و ئێمه به‌رده‌وامین له سه‌ر كاركردن بۆ به‌تایبه‌تی ده‌ستنیشان كردنی په‌یوه‌ندیان به ئه‌لقاعده‌وه، جارێك ئێمه پتر له 20 ئه‌ندامی گومانلێكراوانی ئه‌لقاعده‌مان هه‌بووه، به‌ڵام له كاتێكدا به‌رده‌وامین له پاڵاوتنی زانیاریه‌كانمان و پرسینه‌وه له گومانلێكراوان، هێشتا له تواناماندا نییه به ووردی بڵێین سه‌ر به ئه‌ندامانی ئه‌لقاعده‌ن."
ژه‌نڕاڵ سانچێز نیگه‌رانیه‌كانی هاوپه‌یمانانی دووباره كردۆته‌وه سه‌باره‌ت به دزه‌كردنی میلیشیا ئیسلامیه بیانیه‌كان كه له سنوره‌كانی سوریا و ئێرانه‌وه دێنه ناو عێراقه‌وه به مه‌به‌ستی ئه‌نجام دانی جیهاد واته شه‌ڕی پیرۆز دژی هێزه سه‌ربازیه‌كانی هاوپه‌یمانان وه ده‌ڵێت كاربه‌ده‌ستانی ده‌زگای كۆچبه‌ری عێراقی ئێستا چالاكانه‌تر چاودێری سنوره‌كان ده‌كه‌ن و به‌شوێنی ئه‌وانه‌دا ده‌گه‌ڕین كه به به‌ڵگه‌نامه‌ی ساخته‌وه دێنه ناو عێراقه‌وه.
پێشتریش پۆڵ برێمه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌ده‌نی ئه‌مریكی له عێراقدا گوتویه‌تی سه‌دان شه‌ڕكه‌ری ئیسلامی له ناو ووڵاته‌كه دان به‌ڵام هێشتا ئه‌وه ئاشكرا نی یه ئایا ئه‌و شه‌ڕكه‌رانه چ ڕۆلێك له‌و یاخی بونانه‌دا ده‌بینن كه ته‌نها له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی ڕابردوودا بۆته مایه‌ی كوژرانی نزیكه‌ی چل ئه‌مریكی. له ڕۆژی یه‌كی یانزه‌وه له عێراق دوو هه‌لیكۆپته‌ری له‌شكری خراوته خوارێ. ژماره‌یه‌كی زۆر بۆسه بۆ ئوتومبێله سه‌ربازیه‌كان نراونه‌وه و چوارجاریش هێرش خومپاره‌یی كراوته سه‌ر باره‌گاكانی سه‌ركردایه‌تی هاوپه‌یمانان له ناو به‌غدادا.
درێژه‌ی ئه‌م ڕاپۆرته له ناو ئه‌م فایله ده‌نگیه دایه.