له‌و دیمانه‌یه‌دا كه به‌ڕێز برێمه‌ر له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی له‌نده‌ن تایمزدا ئه‌نجامی دابوو گوتویه‌تی ئێستا تاووتوێی ئه‌و پێشنیازه ده‌كات كه له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقه‌وه خراوه‌ته به‌رده‌ست بۆ پێك هێنانی هێزێكی تایبه‌تی له ئه‌ندامانی ئه‌و میلیشیایانه‌ی په‌یوه‌ندییان به لایه‌نه سیاسیه جۆراو جۆره‌كانی عێراقه‌وه هه‌یه.
وه گوتوشیه‌تی به‌شداری كردنی ژماره‌یه‌كی كه‌می ئه‌ندامانی ده‌زگای موخابه‌راتی سه‌دام حسین ی سه‌رۆكی له كارخراوی عێراق كارێكی مه‌حاڵ نی یه به‌ڵام گوتوشیه‌تی ڕێ نومایی كردنی توندی هاوبه‌ش له‌م بوارهدادهبێت.
به‌ڕێز برێمه‌ر ده‌ڵێت به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ووڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا هیچ پلانێكی نییه به‌م زووانه له عێراق بكشێته‌وه. وه گوتوشیه‌تی كشانه‌وه ئاكامێكی خراپی ده‌بێت بۆ عێراق و بۆ ته‌واوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش.
وه له درێژه‌ی قسه‌كانییدا به‌ڕێز برێمه‌ر ده‌ڵێت له‌و بڕوایه‌دایه له‌وانه‌یه حكومه‌تی ئایندهی عێراق داوا له هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بكات له ووڵاته‌كه‌دا بمێننه‌وه بۆ یارمه‌تیدان له سه‌قامگیر بوونی ئارامیدا.
هاوكاتیش سه‌ربازێكی تری ئه‌مریكی له عێراق كوژراوه. كاربه‌ده‌ستانی له‌شكری ووڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێن ئه‌و سه‌ربازه له هێزی هه‌ژده‌ی پۆلیسی له‌شكری بووه و دره‌نگانێكی دوێنێ یه‌ك شه‌ممه به هێرشێكی ئار پی چی له په‌نجا كیلۆمه‌تری باشووری بغداوه كوژراوه.