خه‌ڵكی عێراق له كاتێكدا كه ده‌یانه‌وێ كۆمه‌ڵێكی پارێزگاری، و دیموكراتی و به‌خێر و خۆشی سازبكه‌ن به‌ته‌نیا نین، ووڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، بریتانیا، كۆریای باشوور، ژاپۆن، دانیمارك و ووڵاتانی تر به‌ڵێنی یان داوه یارمه‌تی میلیارها دۆلار و هاوكاری ته‌كنیكی به عێراق بكه‌ن.
سه‌رۆك George W. Bush گوتی گه‌لێك ووڵاتانی دیكه‌ش هه‌ن كه به خه‌ریكی به‌شداربوون له ئه‌و هه‌وڵه‌دان.
سه‌رۆك بوش گوتی: " له كۆنفرانسی مه‌درید نوێنه‌رانی زیاتر له 70 ووڵات و بنیاته نێو نه‌ته‌وه‌ی یه‌كان وه‌ك بانكی جیهانی، ئاژانسی یارمه‌تی به منداڵانی سه‌ر به رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و رێكخراوی كۆنفرانسی ئیسلامی كۆبوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به پیویستیه‌كانی داهاتووی عێراق و ئه‌و ڕێگایانه‌ی كه ووڵاتانی تر ده‌توانن یارمه‌تی بكه‌ن، بێننه به‌ر باس و وتوێژ. ئه‌م وڵاتانه و رێكخراوه نێو نه‌ته‌وه‌ی یه‌كانی به‌ڵێنیان دا یارمه‌تی میلیارها دۆلار بۆ سازكردنه‌وه‌ی عێراق بكه‌ن."
كۆنفرانسی مانگی رابڕدووی وولاتانی پاره‌به‌خش له شاری مه‌دریدی ئسپانیا به‌ڵێنی 33 ملیار دۆلاریان بۆ ماوه‌ی چوارساڵ بۆ عێراق دا، یانی ڕاده‌یه‌ك كه دوو هنده‌ی به‌رهه‌می ساڵانه‌ی نێوخۆی عێراقه.